AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢ ٢٠:١٩

درەوشانەوەی "تاپۆ" لە فێستیڤاڵی کوردی مسکۆ

درەوشانەوەی "تاپۆ" لە فێستیڤاڵی کوردی مسکۆ

کورتەفیلمی "تاپۆ" لە دەرهێنانی "محەمەد دەروێشی" لە پارێزگای کوردستان، خەڵاتی تایبەتیی لیژنەی داوەرانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی مسکۆی مسۆگەر کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی کە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانان لە شاری مسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕیوەچوو، کورتەفیلمی "تاپۆ" لە دەرهێنانی "محەمەد دەروێشی" لە پارێزگای کوردستان، خەڵاتی تایبەتیی لیژنەی داوەرانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی مسکۆی مسۆگەر کرد.

تاپۆ کورتەفیلمێکی ڕیواییە کە دەڕوانێتە پرسی ئازار جنسیی منداڵان و میرمنداڵان بە مەبەستی هوشداردانە خێزانەکان. سناریۆی ئەم فیلمە لە لایەن ئازادە گوەیلی نووسراوە و زاهد شێرزادی ئەرکی بەرهەم هێنانی فیلمەکەی لە ئەستۆ بووە.

شایانی باسە، زەهرا خالدیان کە وەک نوێنەری ستافی فیلمی "تاپۆ" بەشداری ئەم خولە لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مسکۆ ببوو، خەڵاتەکەی پێشکەشی "فەرید سادقی" میرمنداڵی قورەوەیی قوربانیی دەستدرێژی و ئازاری جنسی کرد.

News ID 51844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha